جه‌ماوه‌رى بزوتنه‌وه‌ى نوێ گه‌له‌که‌مان که‌سوکارى شه‌هیدان، گه‌نجان ، خوێندکاران ، مامۆستایان وفه‌رمانبه‌ران و هه‌موو چین وتوێژه‌کانى گه‌له‌که‌مان……
ئێمه‌وه‌ک کۆمه‌ڵه گه‌نجێک هه‌ڵده‌سین به‌کۆکردنه‌وه‌ى هه‌وڵ وخه‌باتى هه‌موو ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ى کهساڵههاى ساڵهخهبات ده‌که‌ن لهپێناوپاراستنى یه‌کێتى ناویه‌کێتى ڕیزه‌کانى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان وههڵدهسین بهئاشکراکردن وله‌بار بردنى هه‌موو ده‌سته‌گه‌رى وتهکهتوول بازى و وهدهرهێنانى ڕه‌گ وڕیشه‌ى گه‌نده‌ڵى لهناوڕیزهکانى (ى.ن.ک)دا کهبهرپرسانى یه‌کێتى له پێناو به‌رژه‌وه‌ندى تاکه‌که‌سى خۆیان به‌کارى ده‌هێنن!!!!!! وه هه‌ڵده‌سین به گرتنى ڕه‌خنه‌ى دروستکه‌ر و چاره‌سه‌رى گرفته‌کان وهنوێکردنهوهى یه‌کێتى بهوواتایهى که ته‌نها ئێمه‌ین میراتگرى بزوتنه‌وه‌ى نوێ گه‌له‌که‌مان هه‌روه‌ها به‌په‌یڕه‌وى کۆنگره‌ى سێ که‌تیایدا باس کراوه‌و ڕێگای چاره‌سه‌ری تیا هاتوه ده‌مانه‌وێت ببینه فاکته‌رێک و هێزێکى فشارى گه‌وره وه بۆ هه‌موو لایه‌نه‌کانیش ئیسپات ده‌که‌ین که ئێمه ئه‌توانین بۆیه له ڕێگه‌ى ماڵپه‌ڕه‌که‌مانه‌وه هه‌وڵ له سه‌ر گه‌یاندن و جێبه‌جێ کردنى پڕه‌نسیپه‌کانى کۆنگره‌ى سێ ده‌ده‌ین به‌ڵام به شێوازێکى پڕاکتیکى نه‌ک به شێوه‌ى زاره‌کى ونوسراو یان تیۆرى بۆ هه‌ستانه‌وه‌و بوژانه‌وه‌ى (ی.ن.ک.)له پێناو به‌رژه‌وه‌ندى گه‌ڵى کوردستان ئه‌م په‌یامه په‌یام و ویست وخواستى گشت ئه‌و کادیر و ئه‌ندام ودۆستانهیه که هه‌م و خه‌مى سه‌ره‌کیان هه‌ڵسانه‌وه‌ى (ی.ن.ک)هیه له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌دا به‌ڵام به‌داخه‌وه زۆرێک له به‌رپرسانمان ئه‌م مه‌ترسیه‌ى سه‌ر بزوتنهوهکهمانیان پشت گوێ خستوه و له جه‌ماوه‌ره جگه‌ر سوتاوه‌که‌ی یه‌کێتی خۆیان دور خستوه‌ته‌وه ئێمه خاوه‌ن شه‌هیدین بۆیه چیتر ئێمه قبوڵى ئه‌م بارودۆخه ناکه‌ین که یهکێتىیهکهمانى پیا تێپه‌ڕێنن . که ئێستا به هۆى دەسته گه‌ریه‌وه و ته‌که‌تول بازیه‌وه بزوتنهوهکهمانیان توشى قه‌یران کردوه و به‌ره‌و چاره‌نوسی نادیاری ئه‌به‌ن بۆیه ده‌خوازین له‌ڕێگه‌ى خۆکۆکردنه‌وه‌و خۆ ڕێکخستنه‌وه له‌ناو ڕیزه‌کانى (ی.ن.ک)دا فشار بخه‌ینه سه‌ر ئه‌ندامانى مه‌کته‌بى سیاسى و سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتیمان که به شێوه‌یه‌کى بوێرانه‌و ماندونه‌ناسانه و به‌رپرسیارانه کار بکه‌ن بۆیه به‌هێز و ئیراده‌وه هه‌وڵ ئه‌ده‌ین بۆ چاندنى تۆوى ئاشتی و برایه‌تی و ته‌بایی و لێبوردن و دڵفراوانی و خۆبهخشیو خۆشه‌ویستى بۆ بزوتنه‌وه‌که‌مان له‌نێوان ئه‌ندامانى یه‌کێتى که ئه‌مه په‌یام و به‌رنامه‌ى ڕه‌سه‌نى یه‌کێتى یه .
جا داوا له هه‌موو ئه‌و ئه‌ندام و کادیرو لایه‌نگره دڵسۆزانه‌ى یه‌کێتى ده‌که‌ین که له ته‌که‌تول و ده‌رئه‌نجامه دزێوه‌کانى ناڕازی و بێزارن وه ده‌یانه‌وێت خۆیان و یه‌کێتیه‌که‌یانى لێ ڕزگار بکه‌ن له ڕه‌خنه‌و پێشنیار‌و چاره‌سه‌ره‌کانیان ئاگادارمان بکه‌نه‌وه وه هه‌روه‌ها داوا له سه‌رجه‌م به‌رپرسانى ناو یه‌کێتى ده‌که‌ین که ئه‌و بڕیارانه‌ى که له کۆنگره‌ى سێ دا بڕیارى لێدراوه جێبه‌جێ بکرێت له پێناو نوێبونهوهیهکى ڕاسته‌قینه‌ى یه‌کێتى وه چاوێک به ڕابردوى پڕ شکۆ و پڕ له سه‌روه‌رى یه‌کێتى دا بخشێنن و چاوێکیش له ئاینده‌ى کوردستانێکى سۆسیال دیموکرات بڕوانێت ،وه داوا له سه‌رجه‌م به‌رپرسانى یه‌کێتى ده‌که‌ین که بگه‌ڕێنه‌وه ناو جه‌ماوه‌ره دڵسۆزه‌که‌یان وه واز له خۆ به‌زل زانین بهێنن چونکه ئه‌م جه‌ماوه‌ره جه‌ماوه‌رێکى به‌وه‌فایه و موسته‌حه‌قی ئه‌م بێمنه‌ت بونه‌ی ئێوه نین لێیان وە پێویستى به به‌رپرسى به‌وه‌فاشه هه‌روه‌کوو هه‌ڤاڵ مام جه‌لال ئه‌ڵێت (" وا بکه‌ین متمانه‌ى هه‌ڤاڵان و لایه‌نگران و کۆمه‌ڵانى خه‌ڵکیش به (ی.ن.ک) زیاد بکات که ده‌یبینین هێزێکه به‌ڕاستى خزمه‌تى خه‌ڵک بکات و خۆى چاکتر بکاته‌وه و گه‌نده‌ڵى نه‌هێڵێت وه ڕه‌خنه له‌خۆ بگرێت ")یان دیسان ده‌ڵێت (" ژیرانه ، هوشیارانه ، وه له چوارچێوه‌ى پته‌وکردنى ڕیزه‌کانماندا بیر‌و ڕاى خۆتان له سه‌ر گه‌نده‌ڵى و چاکسازى و گه‌شه‌کردن ده‌ربڕن ، هه‌ڵوێستى خۆتان وه‌رگرن له سیاسه‌تى گشتى ،هاوپه‌یمانى حکومى ،په‌ڕله‌مانى ،دۆستایه‌تى ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌مان بۆ ڕاستکردنه‌وه‌ى هه‌ڵه‌کان و ته‌واوکردنى که‌مو کوڕیه‌کان ") .
هه‌ر سه‌رفرازو سه‌رکه‌وتوو بن بۆ پێشه‌وه
( نه‌سره‌وتن تا سه‌رکه‌وتن )
ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رانى ڕێکخراو
نظرات شما عزیزان: